پیشانگەیەکی شوێنەوارناسانی ئیتاڵی لەنێو مۆزەخانەی دهۆک کرایەوە

پیشانگەی شوێنەوارناسانی ئیتاڵیا لە مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک
پیشانگەی شوێنەوارناسانی ئیتاڵیا لە مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک

پێشانگەیەکی شوێنەوارناسانی ئیتاڵی لەبارەی گەڕان و پشکنینی تیمەکانیان لە هەرێمی کوردستان، لە مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک کرایەوە.

پێنجشەممە 19ـی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و میشێل كامیروتا، کونسوڵی گشتی فەرەنسا  لە هەولێر و چەندین تیمی شوێنەوارناسی ئیتاڵی و دکتۆر بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای دهۆک، پیشانگەی تیمەکانی شوێنەوارناسانی ئیتاڵیا لە کوردستان، لەنێو مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک کرایەوە.

پاش ئەوەی ئامادەبووان بە پیشانگەکەدا گەڕان و لەنزیکەوە بەو کارانە ئاشنابوون کە تیمەکانی شوێنەوارناسی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە ناوچە شوێنەوارییەکانی کوردستان ئەنجامیان داوە.

پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر دەڵێت: سوپاسی حکوومەتی ئیتاڵیا و کونسوڵی ئیتاڵیا و تیمەکانی ئیتاڵیا دەکەین کە توانیوویانە چەندین شوێنەواری نوێ بدۆزنەوە و لە لەناوچوون ڕزگاریان بکەن.