یەكێک لە بریندارەکانی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی، گیانی سپارد

شاری سلێمانی (وێنە: ئەرشیف)
شاری سلێمانی (وێنە: ئەرشیف)

یەکێک لەو دوو گەنجە عەرەبەی شەوی ڕابردوو لە ناوجەرگەی سلێمانی بە گولـلە بریندارکران، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی ئەیلوولی 2024، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سلێمانی گیانی سپارد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو بریندارەی بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی سپاردووە، گولـلە بەر سەری کەوتبوو و هەردوو گەنجەکەش بە ڕەگەز عەرەبن و ڕووداوەکەش لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود بووە کە بە شەستییەکەی سلێمانی ناسراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان تەقەکردنەکە لەسەر فوللایتی ئۆتۆمبێل بووە، تاوەکوو ئێستاش هیچ کەسێک بە تومەتی تەقەکردنەکە دەستگیر نەکراوە و پۆلیس و ئاسایشی پارێزگای سلێمانیش هیچ ڕوونکردنەوە و ڕاگەیەندراوێکیان لە بارەی ڕووداوەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.