کۆمپانیایەکی چین 50 فڕۆکەی بۆینگی ئەمەریکی دەکرێت

وێنەی فڕۆکەی بیۆنگی ئەمەریکی
وێنەی فڕۆکەی بیۆنگی ئەمەریکی

بانکی گەشەپێدانی چین (CDB) ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی 50 فڕۆکە لە کۆمپانیای بۆینگ، ئەمەش ڕێککەوتنێکە کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی پەرەپێدانی کۆمپانیای زەبەلاحی فڕۆکەوانی ئەمەریکی، کە ڕووبەڕووی مانگرتن و لێکۆڵینەوەی کرێکاران دەبێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کڕینی فڕۆکەکانی بۆینگ 737-8 لە کاتێکدایە، یەکەی بەکرێدانی فڕۆکەکانی بانکی گەشەپێدانی چین هەوڵدەدات بە فڕۆکەی نوێتر و سووتەمەنی کەمتر فڕۆکەکانی بەهێزتر بکات.

بەگوێرەی داواکارییەکە، پێشبینی دەکرێت فڕۆکەکانی جۆری بۆینگ 737 MAX لە نێوان ساڵانی 2028 بۆ 2031 ڕادەستبکرێن.

ئەم داوایە لە کاتێکدایە کۆمپانیای بۆینگ ڕایگەیاند، دەست دەکات بە پێدانی مۆڵەتی کاتی بە کارمەندەکانی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان کە بەهۆی مانگرتنی کرێکاران بووە هۆی داخستنی کۆمەڵێک لە کارگەکانی.

کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگ گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بووە هۆی داخستنی کارگەی کۆکردنەوەی فڕۆکەکانی 737 ماکس و 777 لە شاری ڕێنتۆن و ئێڤێرت لە نزیک سیاتڵ.

هەروەها هێڵی ئاسمانییەکە لە مانگی یەکدا، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 ماکس لە کاتی فریندا دەرگای فڕۆکەکەی لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی ئەلاسکا جیابووە، ئەمەش فڕۆکەوانەکەی ناچار کرد، بە شێوەیەکی فریاگوزاری بنیشێتەوە.

لەگەڵ ئەوەش دا، دوای دوو ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ماکس لە ساڵی 2018 و 2019، ستانداردی سەلامەتی و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی کۆمپانیاکە پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنایەوە.

لە مانگی ئازاردا کۆمپانیای بۆینگ گۆڕانکارییەکانی بەڕێوەبردنی ڕاگەیاند، ئەویش بریتی بوو لە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، دەیڤ کالهۆن. هەروەها بەرهەمهێنانی فڕۆکەکانی ماکسی کەمکردەوە لە هەمان کاتدا کۆنترۆڵی کوالیتی باشتر کرد.