عه‌لی یه‌رلیكایا: له هه‌شت مانگی ڕابردوودا 825 تیرۆریست له توركیا كوژراون
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا زیاتر له 35 هه‌زار ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی ڕێكخراو و گرووپه تیرۆریستییه‌كان كردووه و توانیویانه ڕێگه له ڕوودانی 70 هێرش بگرن.
هه‌ینی، 20ـی ئه‌یلوولی 2024، عه‌لی یه‌رلیكایا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م تاوه‌كوو كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی ئه‌م ساڵ، توانیویانه 35 هه‌زار و 428 ئۆپه‌راسیۆن له دژی ڕێكخراو و گرووپه تیرۆریستییه‌كان بكه‌ن و توانیویانه ڕێگه له ڕوودانی 70 هێرش بگرن له توركیا.
عه‌لی یه‌رلیكایا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ماوه‌ی ئه‌و 35 هه‌زار و 428 ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 825 چه‌كداری گرووپ و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كوژراون.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا 88 گومانلێكراوی داعشیان له 23 ویلایه‌تی توركیا ده‌ستگیر كردووه.