به ڤیدیۆ..راپۆرتێك له باره‌ی یاریزانی دووبرای یانه‌كان ببینه
زۆر جار روویداوه له یانه‌یه‌ك یاخود له دوو هه‌ڵبژارده‌ی جیاواز دوو برا یارییان كردووه، چه‌ندینی دیكه‌ش له رێگایه و دوور نییه رۆژێك به‌یه‌كه‌وه براكان له یه‌ك یاریگا ببینین.
پۆگبا و برایه‌كانی
پۆڵ بۆگبای 23 ساڵی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد، دوو برای دووانه‌ی له‌خۆی گه‌وره‌تر هه‌یه كه ناویان (فلۆرێنتین و ماتیاس پۆگبا)ـیه و ته‌مه‌نیان 26 ساڵه و له رووی روخسار و باڵاش كۆپی په‌یستی پۆگبای برایانن، به‌ڵام ئاست و ناوبانگیان زۆر له یه‌كتر دووره.
فلۆرێنتین كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی گینیا یاری ده‌كات و له یانه‌ی سان ئیتیانی فه‌ره‌نسییه و جیاواز له پۆگبای برای ئه‌و له دڵی به‌رگری یاری ده‌كات.
ماتیاس پۆگبای براشی به‌هه‌مان شێوه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی گینیا یاری ده‌كات و هێڵی هێرشبه‌ری پێ سپێردراوه، له كاتی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ش به 125 هه‌زار یۆرۆ به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ست رووی له یانه‌ی سپارتا براگای هۆڵه‌ندی كرد و له خولی پله‌یه‌كی هۆڵه‌ندیش یاری ده‌كات.
گۆتزێ دوو برای یاریزانی هه‌یه
ماریۆ گۆتزه‌ش دوو برای له‌خۆی بچووكتر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ناسراوه فیلیكس گۆتزه‌ی یاریزانی لاوانی بایر‌ن میونشنه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش له‌كاتی ئاشكرا كردنی پێكهاته‌ی بایر‌ن میونشنی ئه‌ڵمانی بۆ چامپیۆنزلیگ كارلۆ ئانچیلۆتی بانگی تیمی دووه‌می بایرنی كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ی تیمی یه‌كه‌می بایر‌ن فیلیكسی برای گۆتزه چه‌ند خوله‌كێك یاری له‌گه‌ڵ تیمی یه‌كه‌می یانه باڤارییه‌كه كرد.
برایه‌كی هازاردیش یاریزانه
تۆرگان هازارد، برا بچووكی ئیدین هازاردی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیییه كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی 23 ساڵه و له هێڵی ناوه‌ڕاست ژماره 10 یانه‌ی بروسیا موینشن گلادباخ ده‌پۆشێت، به‌ڵام تۆرگان هازارد موڵكی یانه‌ی چێڵسییه و له ساڵی 2015 ـه‌وه به‌شێوه‌ی خواستن له یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌یه.
له‌م هاوینه‌ش تۆرگان بازاری گه‌رم بوو به‌تایبه‌ت یانه‌ی لیسته‌رسیتی كه ده‌یویست به شێوه‌ی یه‌كجاری بیكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی چێڵسی پێیان باش بوو تۆرگان هه‌ر له بروسیا بمێنێته‌وه تا رۆژێك دێت به‌ته‌واوی بۆ پێكهاته‌ی یه‌كه‌می چێڵسی ئاماده ده‌بێت.
برایه‌كی ئه‌گوێرۆش له دره‌وشانه‌وه‌یه
دیل كاستێلۆش برا بچووكی كۆن ئه‌گوێرۆی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتییه، كاستێلۆ له‌دایكبووی ساڵی1997 ـه و ته‌مه‌نی19 ساڵه هاوشێوه‌ی ئه‌گوێرۆی برای هه‌ر زوو په‌لی بۆ یاریگاكانی ئه‌ورووپا هاوێشت و له‌م هاوینه به بڕی 250 هه‌زار پاوه‌ند له یانه‌ی ئیندیپێندی ئارجێنتینا گواسترایه‌وه یانه‌ی كادێزی ئیسپانیا كه ئه‌مساڵ بۆ لالیگا سه‌ركه‌وتووه و به‌هیوایه‌ی له‌گه‌ڵ دێل كاستێلۆی برای ئه‌گوێرۆ هێڵی هێرشبه‌ریان به‌هێز بكه‌ن و بۆماوه‌یه‌كی زیاتر له لالیگا بمێننه‌وه.