لیستی یاریزانانی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئۆساسونا ببینه

ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی لیستی یاریزانانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئۆساسونا راگه‌یاند، له لیسته‌كه‌دا ناوی كریستیانۆ و بێنزیما ده‌بینرێن، به‌ڵام ناڤاس، مارسیلۆ، ئیسكۆ، كاسێمیرۆ و خامیس دوور خراونه‌ته‌وه.
زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه.
گۆڵپارێز: كاسیا، رۆبن و لۆكا
به‌رگری: رامۆس، ڤاران، پیپی، دانیلۆ، ناچۆ و كارڤاخاڵ
ناوه‌ڕاستكاران: مودریچ، كرووس، ئه‌سینسیۆ و كۆڤاسیچ
هێرشبه‌ر: كریستیانۆ، بێنزیما، گاریس به‌یل، لۆكاس ڤازكێز، ماریانۆ و مۆراتا.
بڕیاره سبه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 5ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆساسونا بێته‌وه.