سوودانی و بلینكین پرسی داهاتووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی دۆسیه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و به‌رده‌وانی گفتوگۆكان له باره‌ی ئایینده‌ی ئه‌و هێزانه له عێراق ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڵاوی كرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له باره‌ی نیشته‌جێبوونی خۆی له نیویۆرك پێشوازی له ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه و به‌یه‌كه‌وه تاوتوێی دۆسیه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و واشنتنیان له باره‌ی ئایینده‌ی ئه‌و هێزانه له عێراق كردووه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا تایبه‌ت بووه به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵات.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، پرسی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواری وزه و ئایینده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كان له‌م باره‌وه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه بۆ بونیاتنانی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان له سه‌رجه‌م بواره و كه‌رته جیاجیاكاندا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سوودانی و بلینكین بووه.
شه‌ممه، 21ـی ئەیلوولی 2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە نیویۆرک بۆ به‌شداریكردن له حەفتا و نۆیەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندبوو: سوودانی له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆكی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌وێت.
نووسینگه‌کە ئاماژەی بەوە کردبوو، سوودانی له به‌رده‌م کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە لووتکەی ئاییندەدا گوتارێک پێشكه‌ش ده‌كات.