ریال مه‌درید به‌م كاره‌ی یانه‌گه‌وره‌كان بێهیوا ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شاهانه، به‌رپرسانی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، گرێبه‌ستی هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ، تۆنی كرووس، گاریس به‌یڵ و لۆكا مۆدریچ نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانیا ئاشكرایكردووه، فلۆرێنتینۆ پیرێز، سه‌رۆكی ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌ر 4 یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یان خستۆته گه‌ڕ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كان رێككه‌وتوون و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت. رۆناڵدۆ و مۆدریچ گرێبه‌سته‌كانیان له 2018 كۆتایی دێت، گرێبه‌سته‌كه‌ی گاریس به‌یڵ تا ساڵی 2019یه، گرێبه‌سته‌كه‌ی كرووسیش له ساڵی 2020 كۆتایی دێت.