شانۆگەرییەکی کوردی بەشداریی لە فێستیڤاڵی شانۆی کۆبانێ دەکات

شانۆگەری "تۆ تۆ کێی"
شانۆگەری "تۆ تۆ کێی"

لە کەرکوک، گروپی 'کات' ی هونەر، بە شانۆگەری "تۆ تۆ کێی" بەشداری فێستیڤاڵی شانۆیی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، کە لە باشووری کوردستان تەنیا ئەو شانۆگەرییە وەرگیراوە.

سێشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2024، بەرهەم ئەحمەد، دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: شانۆیی "تۆ تۆ کێی" باس لەو نەهامەتیی و  ئەشکەنجەدانە دەکات کە بەسەر کوردا هاتووە، لەگەڵ ئەوەش دا، شانۆگەرییەکە باسی دوو گەنج دەکات کە ڕزگاربووی گۆڕە بەکۆمەڵەکانن.

گوتیشی: پێشوتر، ئەم نمایشە لە فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک نمایش کراوە، ئەمجارە بەرەو فێستیڤاڵی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕۆین و هیوادارم بتوانین لەوێ خەڵات بەدەست بهێنین.

شانۆگەریی "تۆ تۆ کێی" لە نووسینی کەریم جەسیرە و وەرگێڕانی مەجید ساڵحە، ئامادەکردن و دەرهێنانیشی بەرهەم ئەحمەدە