په‌رله‌مانتارێك : رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێمه نه‌ك حزب و تاكه‌كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها له رێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه یاساییه، به‌ده‌ر له‌وه، په‌یوه‌ندییكردنی هه‌ر كه‌سێك و حزبێكی دیاریكراو بۆ رێككه‌وتن نایاساییه و به‌هیچ جۆرێك ڕێگه پێدراو نییه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی گله‌یی ده‌كات كه نوێنه‌ری ئه‌وان له‌نیو شانده‌كه‌ی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستاندا نه‌بووه كاتێك سه‌ردانی به‌غدایان كردووە.
دوای دابڕانێكی زۆر، به‌غدا و هه‌رێم هه‌ر له یه‌كه‌م دانیشتنیان، رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێگەی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو، ئه‌و باڵه‌ی له‌نێو یه‌كێتیی خۆی به زۆرینه ناساندووه، مۆڵه‌تی 5 رۆژی داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆرییه نەو‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕابگرن.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی یه‌كێتیش گله‌یی ده‌كات له‌وه‌ی نوێنه‌ری ئه‌وان له نێو شانده‌كه بۆ به‌غدا نه‌بوون، ده‌شڵێت، كه‌س نازانێت شیرينی نه‌وتی كه‌ركووك چی به‌سه‌ر دێت.
به‌پێی یاسا له هه‌رێمی كوردستان، مه‌له‌فی هه‌رێم و به‌غدا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ئیدارە ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمه، نه‌ك تاكه‌كه‌س و حزبێكی دیاریكراو.
ئه‌و نامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن باڵی زۆرینه‌ی یه‌كێتیی ئاراسته‌ی عه‌بادی كراوه، تێیدا هاتووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕانه‌گرن، ئه‌وا ئه‌وان ناچار دەبن خۆیان ئەو كارە بكەن .