مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك پاڵپشتی نامه‌كه‌ی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

"ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووك ناشەفافە"

K24 - كه‌ركووك:

مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتيی نیشتیمانی کوردستان, پاڵپشتی ھەنگاوەکانی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەکەن, لەسەر راگرتنی نەوتی کەرکووك.

لە بەیاننامەیەکدا ھەڵوێستی خۆیان لەسەر نەوتی کەرکووك دەخەنەڕوو, لەناوەڕۆکی بەیاننامەکەدا ھاتووە: "ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووك ناشەفافە و چیتر بێدەنگ نابین بەرامبەر ئەو ناڕەواییەی لە کەرکووك و دانیشتوانەکەی دەکرێت".

پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن: "ئەوانەی ناڕازین لەسەر ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووك خۆیان واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنە نەوتیيەکان کردووە و ئاگاداری ورد و درشتی ناوەڕۆکی گرێبەستە نەوتیيەکانن".