گواردیۆلا: به‌رده‌وام زڵ‌اتان له پشته‌وه خه‌نجه‌ری لێ داوم
پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له وڵامێكی میدیاكاراندا له باره‌ی ئیبراهیمۆڤیچه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌میشه رووبه‌ڕوو سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی به زڵ‌اتان راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئیبرا له پشته‌وه هه‌میشه خه‌نجه‌ری لێ ده‌دا.
پێپ گواردیۆلا ده‌ڵێت: كاتێك من و زڵ‌اتان به‌یه‌كه‌وه له بارسێلۆنا بووین، هه‌میشه قسه‌كانی من روون و ئاشكرا بوون، هه‌رگیزیش گوێم به‌و قسانه نه‌داوه كه ئیبرا له میدیاكانه‌وه باسی من ده‌كرد، چونكه من ته‌نیا یه‌ك شتم له ئه‌و ده‌ویست كه له نێو یاریگه چی بكات، به‌ڵام ئه‌و زۆرجار له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه و له‌به‌رده‌م میدیاكان و لای یاریزانه‌كانیش له پشته‌وه خه‌نجه‌ری لێ ده‌دام.
گواردیۆلا ده‌شڵێت: من ڕێزێكی زۆرم بۆ ئیبرا هه‌یه و ئه‌و یه‌كێكه له باشترین هێرشبه‌ره‌كانی مێژوو.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له 2011 به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا ریزه‌كانی بارسێلۆنای به‌ره‌و ئه‌ی سی میلان جێهێشت.