رائول شوێنگره‌وه‌ی خۆی له ریال مه‌درید دیاری ده‌كات
رائول گۆنزالێز، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوو یاریزانی ئێستای یانه‌ی شاهانه به جێگره‌وه‌ی خۆی وه‌سف ده‌كات.
رائول له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مێریكا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شێوازی یاریكردنی ماركۆ ئه‌سێنسیۆ و ئه‌لڤارۆ مۆراتا زۆر له هی ئه‌و ده‌چێت، ده‌شڵێت: حه‌ز به شێوازی یاریكردن ئه‌و دوو یاریزانه لاوه‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌م و دڵنیام ده‌بنه دوو دووانه‌ی دره‌وه‌شاوه‌ی یانه‌ی شایانه.
رائولی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له 2010 دوای 16 ساڵ یاریكردن به درێسی یانه‌ی شاهانه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مۆرینۆ ماڵئاوایی له ریال كرد و كۆچی به‌ره‌و یانه‌ی شالكێ كرد، دواتریش یاریی بۆ یانه‌كانی سه‌دی قه‌ته‌ری و پاشان به‌ره‌و خولی تۆپی پێی ئه‌مێریكا چوو، دواتر له 2015 به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا.