ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنران
K24 – هەولێر:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد، کۆی گشتیی کاندیدەکان هەزار و 191 کەسن.
چوارشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2024 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی کاندیدەکانی هەردوو ڕەگەز، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆی گشتی هەزار و 191 کاندیدن، لەو ژمارەیەش 823 کەسیان پیاون و 368ـیان ئافرەتن.
کۆی گشتیی کاندیدەکانی پارێزگای هەولێر:395 کەسن و لەو ژمارەیەش 277 پیاون و 118ـیان ئافرەتن.
پارێزگای سلێمانی: 516 کاندید، 356 پیاو و 162 ئافرەت
پارێزگای دهۆک: 226 کاندید، 160 پیاو و 66 ژن.
پارێزگای هەڵەبجە: 54 کاندید، 32 پیاو و 22 ژن.
ڕۆژی سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024 کاتژمێر 12ـی شەو، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی دەستی پێ کرد.
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.