لوبنان: لەماوەی 24 کاتژمێردا ئیسرائیل 153 جار هێرشی کردووەتە سەرمان
لێژنەی فریاکەوتنی حکوومەتی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێردا، سوپای ئیسرائیل 153 جار هێرشی کردووەتە سەر لوبنان.
لێژنەی فریاکەوتنی حکوومەتی لوبنان ئاماژەی بەوە کردووە، 153 هێرشی سووپای ئیسرائیلیان لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو تۆمارکردووە، بەمەش ژمارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گەیشتە 8967.
لێژنەکە ئاشکرای کردووە، سووپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بەعلبەک و گوندی میماس لە لوبنان.
دەشڵێت: هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی ئیسرائیل، بۆ سەر ڕیڕەوی ئاوی لیتانی لە ناوچەی گوندی میماسی لە باشووری لوبنان بووە.