ئەورووپا: با گەشت بۆ گەلەستێرەیەکی زۆر دوور بکەین
ئاژانسی ئاسمانیی ئەورووپا دەڵێت: "با بە تەلیسکۆبی ئاسمانیی بەهێزی ئەورووپا (ئیقلیدس)، گەشت بۆ گەلەستێرەیەکی زۆر دوور بکەین!".
ئاژانسەکە دەڵێت: ئاژانسی بۆشایی ئەورووپا ESA ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانجی گەردوونناسان ئەوەیە لە وەڵامی پرسیارێکی درێژخایەن نزیک ببنەوە، ئاژانسەکە دەپرسێت: "لەکاتێکدا گەردوون لە فراوانبووندایە، بۆ هەمیشە بەدوای وەڵامی پرسیارەکاندا دەگەڕێین؟".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "تەلیسکۆبی ئاسمانیی (ئیقلیدس)، فراوانترین نەخشەی سێ ڕەهەندی گەردوون نیشان دەدات بە چاودێریکردنی ڕووناکی گەلەستێرەکان بۆ 10 ملیار ساڵی تیشک.
ئیقلیدس، لە 1 ی تەمووزی 2023 ەوە دەستی بە بەدوا گەڕانەکانی کردووە، ئاژانسی ئاسمانیی ئەورووپا دەڵێت: "چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشمان هەیە کە تایبەتمەندی فیزیای نوێی گەردوون نیشان دەدەن".