دوای رووخانی خه‌لافه‌تیش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر:
دوای نه‌هێشتنی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌شی كه داعش زیاتر له دوو ساڵه رایگه‌یاندووه،هێشتا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، و به گوته‌ی "جیمس كومی" به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكی(FBI) رێكخراوی داعش مه‌ترسی و سێبه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مریكا هه‌ر ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر خه‌لافه‌ته‌كه‌شی نه‌ما.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكی له‌و رووه‌وه پێویستی توندوتۆڵكردنی هاوكاری و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خستووه‌ته‌روو،بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ئه‌و چه‌كدارانه بكه‌ن كه پێشتر له ناو ریزه‌كانی داعشدا بوون،به قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه بێت، دوای ئه‌وه‌ی داعش له عێراق و سوریا ده‌سڕێته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و چه‌كدارانه‌ی كه له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا ناكوژرێن ده‌چنه ناوچه‌ی دیكه و شه‌ڕ ده‌گوێزنه‌وه بۆ شوێنی دیكه.
به‌ڕێوه‌به‌ری(FBI) هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه"پێیوایه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ "5" ساڵی داهاتوو به‌لای ده‌زگاكه‌ی ئه‌وه‌وه پاشماوه‌ی نه‌مانی خه‌لافه‌ت و ره‌نگدانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانیانه له شوێنی دیكه‌دا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه ئه‌مریكه هیوای خواستووه په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی جیهان و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له نێوانیاندا ببێته هۆكارێك بۆ چاودێری ئه‌و توندڕه‌وانه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه،به‌تایبه‌تیش هاوكاری ئه‌وروپییه‌كان له‌و بواره‌دا زۆر به گرنگ ده‌زانێت.
"جیمس كومی" نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕیووه له‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌ك "پاسوۆرده‌كانیان په‌ره‌پێداوه كه ئه‌سته‌مه شكاندنی و ئه‌و بابه‌ته‌ش وایكردووه به زه‌حمه‌تی بتوانرێت چاودێری توندڕه‌وه‌كان بكرێت"ئه‌و كێشه‌یه‌ش وایكردووه وه‌ك كومی ده‌ڵێت"ئێمه له تاریكییه‌كداین كه ناتوانین ئه‌و كه‌سانه ببینین و ئه‌و رێگانانه ببینین كه به هۆیه‌وه توندڕه‌وه‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان".