میدیای جیهانی لە ڕێگەی کوردستان 24 هەواڵی سەردانی ئۆجەلان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی، له هه‌واڵی سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری ئۆجه‌لان، كوردستان 24ی كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆی و هه‌واڵی سه‌ردانیكردنه‌كه‌ی لێوه‌رگرتووه.
پێشتریش چه‌ندین ئاژانس و ته‌له‌ڤزیۆنی جیهانی، هه‌واڵ و ڤیدیۆكانی كوردستان 24یان په‌خشكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به ناوی ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه كردووه، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی ده‌ستپێكردنی په‌خشی كوردستان24، هێشتا ساڵێكی تێپه‌ڕنه‌كردووه.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە 15 شوباتی 1999 لە کینیا دەستگیرکرا و گوازرایەوە دوورگەی ئیمڕالی، دوای لەبارچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا زیاتر لە ساڵێكە شاندی ئیمڕالی و كەسوكاری ئاگاداری بارودۆخی ئۆجەلان نین.
به‌ڵام وەزارەتی دادی توركیا رایگەیاند: "بەبۆنەی جەژنی قوربان مۆڵەت بە كوسوكاری ئۆجەلان دەدرێت كە سەدانی ئیمڕاڵی بكەن و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بكەوێت".
بۆ بینینی هه‌واڵه‌كه له ئه‌مه‌ریكییه‌كه كرته لێره بكه.