پێشمەرگە لە سەنگەرەكان جەژن پیرۆز دەكەن

kurdistan24.net

K24 – باشیك

پێشمەرگە قارەمانەكان لە سەنگەری بەرگریكردن لە نیشتمان لە میحوەری باشیك لە رێگەی كوردستان24، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی كەسوكار و خەڵكی كوردستان دەكەن.

ھێزی پێشمەرگە كە لە ماوەی رابردوودا سەركەوتنی گەوەرەیان بە دەستھێنا و چەكدارانی داعشیان چەندین كیلۆمەتر لە ناوچەكانی كوردستان دوورخستەوە، لە جەژندا بەڵێن بۆ پاراستنی نیشتمان دووپات دەكەنەوە، دەخوازن ھاووڵاتیان رۆژانی جەژن بە خۆشی بەسەربەرن.