بزانه كریستیانۆ له دوای ریال مه‌درید رووده‌كاته كام یانه‌یه؟
سه‌رۆكی یانه‌ی لیسبۆنای پورتوگالی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنز لیگ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان ترسیان له یانه‌ی شایانه نییه و خۆشحاڵیشن كه رووبه‌ڕووی كریستیانۆ ده‌بنه‌وه.
برۆنۆ دی كارڤالهۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت: ئێمه له چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی كوڕه‌كه‌ی خۆمان ده‌بینه‌وه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆیه، ده‌شڵێت: یارییه‌كی خۆش ده‌بێت و دڵنیایش نیم كه ئێمه بتوانین ئه‌م كوڕه‌ی خۆمان بوه‌ستێنین.
برۆنۆ دی كارلڤالهۆ ده‌شڵێت: پێشتر كریستیانۆ له لیسبۆنا په‌روه‌رده بووه، خۆزگه پێشتر توانیبام پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له یانه‌كه‌م بكه‌م و رێگه‌ی چوونی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد لێ بگرم.
كاڤارلهۆ، ده‌شڵێت: لێتان ناشارمه‌وه، ئامانجی من ئه‌وه‌یه كریستیانۆ له یانه‌ی لیسبۆنا ژیانی وه‌رزشی ته‌واو بكات، له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كریس قسه‌م كردووه، پێموایه پێشوازی له‌م بڕیاره ده‌كات.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی نوێی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له یه‌كه‌مین یاریدا له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و ڕووبه‌ڕووی لیسبۆنای پورتوگالی ببێته‌وه.