رووسيا له باره‌ى يه‌په‌گه‌وه هۆشدارى دايه سوپاى سوورياى ئازاد

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا له باره‌ى كورده‌وه په‌يامێكى ئاراسته‌ى سوپاى سوورياى ئازاد كرد و هۆشدارى دا له به‌رده‌وامى شه‌ڕ له دژى كورد.
پێش ده‌ستپێكردنى واده‌ى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا له په‌يامێكدا بۆ سوپاى سوورياى ئازاد رايگه‌ياند، با به‌س بێت شه‌ڕ له دژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه).ظ
گوتيشى: رووسيا له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر رێكخراوى داعش و به‌ره‌ى فه‌تحى شام به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌ته‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، مۆسكۆ و واشنتن سه‌نته‌رێكى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش پێكده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كان ده‌ستنيشان بكه‌ن و به‌يه‌كه‌وه هێرشيان بكه‌نه سه‌ر.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فه‌ريق سێرگى رۆدسكۆى، سه‌رۆكى ئيداره‌ى گشتيى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، پێويسته رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست وه‌ك خۆى جێبه‌جێبكرێت و هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى بوه‌ستێنرێن.
گوتيشى: هه‌موو پێشێلكارييه‌ك تۆمار ده‌كرێت و پێشێلكارييه‌كان ره‌وانه‌ى سه‌نته‌رى رووسى تايبه‌ت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كرێن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا خرايه بوارى جێبه‌جێكرده‌وه و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه:
-ئاگربه‌ست ماوه‌ى 48 كاتژمێره و له كاتژمێر 16:00 به كاتى گرێنج له ئێواره‌ى دووشه‌ممه 12ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌ر ده‌ستپێده‌كات و ده‌كرێت بۆ 48 كاتژمێرى ديكه درێژ بكرێته‌وه.
-وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى باسيكردووه، داوا له لايه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌كرێت هێرشه‌كانيان بوه‌ستێنن و ته‌نانه‌ت هێرشه ئاسمانييه‌كانيش و هه‌وڵ نه‌ده‌ن پێشڕه‌وى بكه‌ن.
-له‌سه‌ر ديمه‌شق پێويسته هێرشى ئاسمانى نه‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى به‌رهه‌ڵستكاران تێياندا باڵا ده‌ستن. وه‌ك ئه‌وه‌ى جۆن كيرى باسيكردووه، به‌ڵام ناوچه‌كانى ديار نه‌كردووه. ئه‌مه له كاتێكدايه كه له زۆر ناوچه‌دا به‌رهه‌ڵستكاران وه‌ك هاوپه‌يمان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى فه‌تحى شام ياخود به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشوو ناوچه‌كانيان كۆنترۆڵكردووه. ئه‌و رێكخراوه‌ش له لايه‌ن ئه‌مريكا و رووسياوه به تيرۆريست وه‌سفده‌كرێت.
-له ئه‌مڕۆوه ئاڵوگۆڕى زانيارى له نێوان مۆسكۆ و واشنتن ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه ديار بكرێن كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى فه‌تحى شام و گرووپه‌كانى ديكه دان.
-رێككه‌وتنه‌كه ده‌سته‌به‌رى گه‌يشتنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ هه‌موو ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان ده‌كات به حه‌له‌بيشه‌وه.
-به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت رێگه‌ى كاستيلۆى باكوورى حه‌له‌ب له چه‌ك دابماڵرێت و ئه‌و رێگه‌يه‌ش له ئێستادا له ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى رژێمه.
-ئه‌گه‌ر بڕيارى ئاگربه‌ست تا دوو هه‌فته به سه‌ركه‌وتووانه مايه‌وه ئه‌وا ئه‌مريكا و رووسيا سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى پێكده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى به‌يه‌كه‌وه له به‌ره‌ى نووسره يا به‌ره‌ى فه‌تحى شام و داعش بده‌ن.
-ئه‌مريكا و رووسيا پێشێلكارييه‌كانى ئاگربه‌ست تۆمار ده‌كه‌ن.
رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى ئه‌مريكا و رووسيا به يه‌كه‌م رێككه‌وتنى له‌و جۆره‌ى نێوان ئه‌و دوو وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت.