ھونەرمەندێكی كورد لەگەڵ دوو بەرخ گەشت دەكات

لە بری ئەوەی بیانكاتە قوربانی لەگەڵ خۆیی بردن بۆ گەشت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گۆرانیبێژ و پێشكەشكاری كورد ئایدن ئایدن كە بەئاژەڵ دۆست و ژینگە دۆست ناسراوە پرسی سەربڕینی قوربانی بەچالاكییەك خستەبەر باس. ئایدن دوو بەرخی قوربانی لەگەڵ خۆیدا بەرە و گەشتێكی بۆدروم برد و مەلە و خواردن و خواردنەوەی تایبەت و خۆ خستنە بەر خۆر و  گشت چالاكییەكانی ئەو كەنار ئاوەی بۆ ئاژەڵەكان فەراھەم كرد.