لاودروپ، به‌راوردی نێوان مێسی و كریستیانۆ ده‌كات
مایكل لاودرووپ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا به‌راوردی ئاستی نێوان مێسی و كریستیانۆ ده‌كات، له باره‌ی بارسێلۆناشه‌وه ده‌ڵێت: یانه‌یه‌ك به‌بێ مێسی و سوارێز له ئالڤێس نه‌باته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه كێشه‌ی هه‌یه.
مایكل لاودرووپ، ناوه‌ڕاستكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی دانیمارك له وڵامی رۆژنامه‌وانیدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكی ته‌واو كامڵه، به‌ڵام مێسی به‌هره‌ی زیاتر و جیاواز تری هه‌یه.
لاودرووپ، له به‌رسیڤێكی دیكه‌یشدا ده‌ڵێت: یانه‌كانی، بارسێلۆنا، ریال مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێری سه‌ره‌كین.
له وڵامی باشترین یاریزانه‌كانی هێڵی ناوه‌ند، لاودرووپ ده‌ڵێت: لوكا مودریچ و ئینیێستا باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی جیهانن.
دواتر باس له بارودۆخی بارسێلۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت: یانه‌یه‌ك به‌بێ مێسی و سوارێز نه‌توانێت له یانه‌یه‌كی وه‌ك ئالڤێسی تازه‌سه‌ركه‌وتووی لالیگا بباته‌وه، بێگومان كێشه‌یه‌كی قووڵ و گه‌وره‌ی هه‌یه.
لاودرووپی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی، لازیۆ، یوڤێنتۆس، ئه‌یاكس، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا كردووه، راهێنه‌ری یانه‌كانی گیتافی و مایۆركای ئیسپانیا، برۆندی دانیماركی، سپارتاك مۆسكۆی رووسیا، سوانزی سیتی ئینگلیزی بووه، دواین یانه‌ش كه راهێنه‌ری بووه له نێوان 2014 ـ 2015 راهێنه‌ری یانه‌ی لیخوای قه‌ته‌ری بووه و ئێستاش بێ یانه‌یه.