زێدان: ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ پاڵێوراو نییه
زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنز لیگ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ بكه‌ین.
زینه‌دین زێدان، له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌باره‌ت به یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی ده‌ڵێت: خۆشحاڵم به هاتنی وه‌رزێكی دیكه‌ی چامپیۆنز لیگ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رچی له تواناماندا بێت بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بیكه‌ین.
زیزۆ له وڵامێكی رۆژنامه‌نووسێكدا ده‌ڵێت: نه‌خێر، ئێمه هێشتا بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگ به‌ربژێر نیین، ده‌بێت ململانێی یانه گه‌وره‌كان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ربژێر بین.
زیزۆ له باره‌ی به‌شداریكردنی كریستیانۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌ڵێت: كریستیانۆ بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، به‌ڵام له باره‌ی به‌شداریكردنی به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هێشتا دیار نییه.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، له یه‌كه‌مین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی ریال مه‌دریدی هه‌ڵگری نازناوه‌كه، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی بكات.