ئه‌مرۆ له چامپیۆنز لیگ یاریزانێكی كورد هه‌ڕه‌شه له گواردیۆلا ده‌كات
ئه‌مڕۆ له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخ ده‌كات، له ریزه‌كانی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه یاریزانێكی كورد ده‌بینرێت، له لێدوانێكیشدا هه‌ڕه‌شه له تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا ده‌كات.
مه‌حموود داود كه یه‌كێكه له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی بۆندز لیگا له یانه‌ی مونشنگلادباخ یاریی ده‌كات، كوردستان24 وه‌ك یه‌كه‌مین مێدیا له باشووری كوردستان، كوردبوونی ئه‌و یاریزانه‌ی سه‌لماند كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه.
مه‌حموود داود له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان ترسیان له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نییه و ده‌شڵێت: وه‌رزی رابردووش له به‌رامبه‌ر مان سیتی یارییمان كردووه، ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییان كردووه، به‌ڵام لێیان ناترسین.
مه‌حموود داود، ده‌شڵێت: به‌ڵێنم داوه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و تا كۆتایی نه‌وه‌ستم و زۆرترین فشار بۆ سه‌رتیپی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌م.
مه‌حموود داودی 20 ساڵان، له 2010ـه‌وه له تیپی دووه‌می یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخ یاری ده‌كات، وه‌رزی رابردوو وه‌ك یاریزانێكی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی له بۆندز لیگا یاریی كرد، جیا له‌وه‌یش له هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی ئه‌ڵمانیایش یاریی ده‌كات، كاتێك گواردیۆلا له بۆندز لیگا راهێنه‌ری بایرن میونشن بوو، 2 جار ستایشی ئاستی ئه‌و یاریزانه كوردی كردووه، ئێستاش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و یوڤێنتۆس هه‌وڵه‌كانیان بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه چڕ كردۆته‌وه.