ئامارى سه‌رجه‌م قوربانيانى شه‌ڕى سووريا راگه‌يه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى سوورياوه تا ئێستا 301 هه‌زار كه‌س كوژراوون.
روانگه‌كه، روونيكرده‌وه، ئه‌وان به‌ڵگه‌نامه‌ى گيانله‌ده‌ستدانى 301 هه‌زار و 781 كه‌سيان لاى خۆيان تۆمار كردووه.
ئه‌و ژماره‌يه له 18ى ئازار/ مارسى 2011ه‌وه تا ئێستا تۆمار كراوه و مه‌زنده‌ى ئه‌وه‌شده‌كرێت كۆى گشتى ژماره‌ى مه‌ده‌نى و چه‌كداره كوژراوه‌كان له‌و ماوه‌يه‌دا 430 هه‌زار كه‌س بێت.