پارتە سیاسییەكانی توركیا دەخوازن پڕۆسەی ئاشتی دەست پێبكاتەوە

ئەگەرەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دوای پەیامەكەی ئۆجەلان
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای 18 مانگ، دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە رێكخرا و محەمەد ئۆجەلان سەردانی ئیمڕالی كرد، پارتە سیاسییەكانی توركیا بۆ كوردستان24 ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو پەیامە دەكەن كە ئۆجەلان لە رێگەی محەمەدی برایەوە ناردویەتی و یەكەم رۆژی جەژن لە شاری ئامەد ناوەرۆكی نامەكە ئاشكرا كرا و داوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتیی كردووە.