یه‌كه‌مین لێدوانی سه‌رۆكی نوێی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕووپا بیینه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر شێفێرینی سلۆڤینی وه‌كو سه‌رۆكی نوێی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕووپا بۆ دوو ساڵ و شه‌ش مانگی دیكه‌ی داهاتوو هه‌ڵبژێردرا، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو كاره‌كان به ڕاوێژ و ئه‌نجام بدات، ده‌شڵێت: هیچ كارێك به نهێنی و له ژووره تاریكه‌كان ناكه‌م و هه‌موو شته‌كان به ئاشكرا و له ژووره رووناكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌م.
شێفێرینی 48 ساڵ، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 43 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا میكایل ڤان براگی هۆڵه‌ندی و ركابه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا 13 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ده‌نگدانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتییه‌وه بوو كه له 55 ئه‌ندام پێك دێن، به‌مه‌ش سلۆڤینیكه بووه حه‌وته‌مین سه‌رۆكی یوێفا.
هه‌ر له مه‌راسیمی ده‌نگدانه‌كه‌دا میشێڵ پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یوێفا، وته‌ی ماڵئاوایی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، ناخم ئاسووده‌یه و نامه‌وێت تۆڵه له‌وانه بكه‌مه‌وه كه پاڵپشتیم ناكه‌ن، چونكه تۆپی پێ وه‌رزشه پێش ئه‌وه‌ی بازاڕ و بازرگانیكردن بێت.