ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: 156 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماری هاتنی گه‌شتیارانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تاكو دووه‌م رۆژی جه‌ژنی 13/9، نزیكه‌ی 156 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
نادر روستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار راشیگه‌یاند، هاتنی گه‌شتیاران له زیادبووندایه و هه‌فته‌ی داهاتووش له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به فه‌رمی ئاماری گشتی بڵاوده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی گه‌شتیاران ده‌بنه‌وه چاره‌سه‌ركراون، به‌تایبه‌تیش ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له رێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه دێن و گوتی: "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له رێگه‌ی كۆمپانیا و گرووپه گه‌شتیارییه‌كانه‌وه هاتوون كێشه‌ی مانه‌وه‌یان نه‌بووه و ئه‌وان پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هۆتێله‌كان رێككه‌وتوون".
گوتیشی: "له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن هه‌ندێك له گه‌شتیاران كێشه‌ی مانه‌وه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تیمه‌كان له هه‌ولێر توانیمان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین".
راشیگه‌یاند، ئه‌و ئاماره ته‌نها هی ئه‌و گه‌شتیارانه‌یه كه هاتوونه‌ته ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان، چ له رێگه‌ی وشكانی، یاخود له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه هاتوون.
هه‌روه‌ها گوتی: "ته‌نها گه‌شتیاری ناوخۆی عێراق نین، به‌ڵكو گه‌شتیاران له كه‌نداو، ئه‌رده‌ن و توركیاش هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان".
له باره‌ی كه‌می چێشتخانه و ریستورانته‌كان له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا، رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی رابردوو كه‌رتی گه‌شتوگوزار "متمانه‌ی له‌ده‌ستدابوو" به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له چێشتخانه‌كان داخرابوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ توانراوه ئه‌و متمانه‌یه بگه‌ڕێندرێنه‌وه و به‌شێك له چێشتخانه‌كانیش بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی گه‌شتیاران كرابوونه‌وه.