نمایشی فيلمی "سنۆودن" لە رووسیا پێشوازییەكی مەزنی لێكرا
K24 - ههولێر:
فيلمی سنۆودن، لەسەر ژیانی كەسایەتی ئۆڵیڤەر سنۆودن بەرھەمھێندراوە، ئەو كەسەی كە لەسەر ئاشكراكردنی زانیاری نھێنی و ھەواڵگری ئەمریكا، داوای دادگاییكردنی دەكرێت.
فیلمەكە لایەنەكانی ژیانی سنۆودن لە سەربازی تا چوونە ناو ریزەكانی سی ئای ئهی و دواتر ئاشكراكردنی زانیارییە ھەاڵگری و نھێنییەكانی سیستەم و پەیڕەوی چاودێری جیھان.
وێڕای بەشداری ھەزاران ھاووڵاتی رووسی، لە یەكهمین نمایشی فیلمی سنۆودن، بەرپرسانی باڵای رووسیاش بە جۆشەوە بەشداری فیلمەكەیان كرد، لە دیارترینیشیان، گوتەبێژی سەرۆكی روسیا، دمیتری پيسكۆڤ بوو.
نمایشكردنی فیلمەكە، كە لە لایەن ئۆلیڤەر ستۆون بەرھەمھێندراوە لە كاتێكدایە، كە حكوومەتی ئەمریكا رایگەیاندبوو، ئەوان سوورن لەسەر دادگەییكردنی سنۆودن.