دوای شكسته‌كه‌یان، راهێنه‌ری لیسبۆنا لێدوانی سه‌یر ده‌دات
یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا له دوایین ساته‌كانی یارییه‌كه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنز لیگ هه‌موو شتێكی له‌ده‌ستدا، راهێنه‌ری یانه پورتوگالییه‌كه‌ش پێیوایه زوڵمیان لێ كراوه.
خیسێس خۆرخی، راهێنه‌ری یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید به كه‌یفی خۆیان ناڕه‌زاییان له دژی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان ده‌رده‌بڕی، هیچیشیان كارتی به ڕوویدا به‌رز نه‌كرایه‌وه، به‌س من ته‌نیا به‌هۆی یه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ركرامه ده‌ره‌وه.
خیسێس خۆرخی ده‌شڵێت: من هیچ شتێكی وام له دژی ناوبژیوان نه وت كارتی سوورم وه‌رگرت، باشتروایه ئێستاش هیچ له‌سه‌ر ناوبژیوان نه‌ڵێم، به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر له یاریگه مابام، رێگه‌م نه‌ده‌دا ریال مه‌درید به‌م شێوه تراژیدیاییه رووداوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بگۆڕێت و یارییه‌كه بباته‌وه.
راهێنه‌ری لیسبۆنا گوتیشی: راسته بردنه‌وه ئومێدی باشترت ده‌داتێ، به‌ڵام ئێمه یارییه‌كی باشمان كرد و هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه شایسته‌ی ئه‌و شكسته نه‌بووین.
خۆرخی ده‌شڵێت: ئه‌نجامه‌كه كاتێك دادپه‌روه‌رانه ده‌بوو ئه‌گه‌ر یارییه‌كه به سه‌ركه‌وتنی ئێمه كۆتایی هاتبا، به‌ڵام ئه‌مه تۆپی پێیه .
یانه‌كانی ریال مه‌درید، لیسبۆنا، دۆرتمۆند و لیگا وارشۆ له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ كه‌وتوونه‌ته یه‌ك كۆمه‌ڵه‌وه، له 27ـی ئه‌م مانگه لیسبۆنا میوانداریی لیگا وارشۆ ده‌كات و ریال مه‌درید و دۆتمۆندۆیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.