بزانه دوای گۆڵه‌كه‌ی مۆراتا چی ده‌ڵێت؟
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتا له دوایین ساتی یارییه‌كه گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید له دژی سپۆرتینگ لیسبۆنا تۆمار كرد، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌ژاندنی تۆڕی به‌رامبه‌ره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌لڤارۆ مۆراتا، له پرێس كۆنفرانسێكدا دوای یارییه‌كه‌یان له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر لیسبۆنا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، ده‌شڵێت: بۆ ئه‌وه گه‌ڕاومه‌ته‌وه مه‌درید نازناوی چامپیۆنز لیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه ببمه‌وه، چونكه ئه‌م ئامانجه خه‌ونی منداڵیمه‌وه.
مۆراتا گوتیشی: ده‌زانم به‌ربه‌ستی زۆرمان له‌به‌رده‌مه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م به‌سه‌ر زه‌حمه‌تییه‌كان زاڵبم.
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له خوله‌كی 87 گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ ریال مه‌درید تۆمار كرد، دواتر مۆراتا له دوایین چركه‌كانی كۆتایی پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات تۆڕی لیسبۆنای هه‌ژاند و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له چامپیۆنز لیگ.