كاتی رۆیشتنی سیمیۆنی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئاشكرا كرا
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی له یانه مه‌دریدییه‌كه بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، سیمیۆنی له لایه‌ن یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگه‌وه گرێبه‌ستی زۆری پێشكه‌ش كراوه، ده‌یه‌وێت له كۆتایی وه‌رزی داهاتوو كه ده‌كاته هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نوێ نه‌كاته‌وه و به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه بچێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی سیمیۆنی تا 2020 درێژ بكاته‌وه.
سیمیۆنی پێشتر وه‌ك یاریزان له خولی ئیتاڵیا یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و لازیۆ كردووه، له‌وه‌ته‌ی 2011ـه‌وه راهێنه‌ری ئاتلێتیكۆ مه‌دریده، نازناوی لالیگای 2013 ـ 2014ـی بردۆته‌وه، نازناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیای 2014، جامی شای ئیسپانیای 2012 ـ 2013، نازناوی یۆرۆپا لیگی 2011 ـ 2012 به‌ده‌ستهێناوه، له 2 وه‌رزی چامپیۆنز لیگیش له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دۆڕاوه.
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتی به‌رز كردنه‌وه‌ی جامی یۆرۆپا لیگی 2012