فه‌ره‌نسا داوای ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و روسیا سه‌باره‌ت به سوریا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
فه‌ره‌نسا داوای ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا سه‌باره‌ت به سوریا ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌وه دڵنیا ببێت كه چه‌كدارانی داعش ده‌كرێنه ئامانج نه‌ك چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و روسیا، توندوتیژی له سوریا بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ كه‌م ده‌كرێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی كه بگه‌نه قوناغی ئاینده كه هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازییه له نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌وایی دژی رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره، كه هه‌ردووكیان به‌شێك نین له ئاگربه‌ست.
رێككه‌وتنه‌كه هه‌رچه‌نده ره‌زامه‌ندییه‌كی گشتی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هه‌ندێ له هاوپه‌یمانانی واشنتۆن لێ كه‌وته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ژان مارك ئایرالت راگه‌یاند روسیا نابێت یه‌ك لایه‌نه ده‌ست به بۆردومانی ئه‌وه‌ی بكات كه ده‌ڵیت ته‌نیا گرووپه تیرۆریستییه‌كان بۆردومان ده‌كات.
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی له‌گه‌ل ئه‌مریكا، ئێمه هیچ له ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه نازانین، كه ئه‌وه له راستیدا كێشه‌یه. ئه‌مریكا و روسیا ده‌توانن پێكه‌وه شوێنی تیرۆریستان له‌سه‌ر نه‌خشه دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌وایی".
ژان مارك ئایرالت له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ ئوكرانیا گوتی سه‌رلێشواوییه‌ك هه‌یه و باس له مه‌ترسی به ئامانجكردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و ده‌كات. هه‌ربۆیه داوای ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و روسیا ده‌كات.