"فیلمه سێكسییه‌كان بۆ كه‌سانی شكسخواردوو به‌رهه‌مده‌هێنرێن"
K24 - هه‌ولێر:
پامیڵ ئه‌ندرسۆن، ئه‌كته‌ری دیاری فیلم و وێنه رووته‌كان و گۆڤاری پله‌ی بۆی له وتارێكدا، كه له رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له مه‌ترسییه‌كانی فیلمه سێكسییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و فیلمانه كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر توانای پیاوان چ وه‌ك هاوسه‌ر چ وه‌ك باوك.
پامێلا ئه‌ندرسۆن، كه به‌رده‌وام وێنه‌كانی به رووتی و نیمچه رووتییه‌وه له به‌رگی یه‌كه‌می گۆڤاری پله‌ی بۆی بڵاوده‌بنه‌وه، له نووسینه‌كه‌یدا هۆشداری ده‌دات كه نابێت فیلم و وێنه و بابه‌ته سێكسییه‌كان به خۆڕایی بڵاوببنه‌وه و به ئاسانی بخرێنه به‌رده‌ست و ده‌ڵێت: "ده‌بێت خودی مرۆڤه‌كان و منداڵانیش وا په‌روه‌رده بكرێن، كه پۆرنۆ (فیلم و وێنه سێكسییه‌كان) ته‌نها بۆ كه‌سانی شكستخواردوو به‌رهه‌مده‌هێندرێن".
ئه‌و ئه‌كته‌ره نووسیویه‌تی: "ئه‌زموونی سێكسی ته‌ندروست، پێویستی به سۆز و رێز هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌و شته‌یه كه فیلم و وێنه سێكسییه‌كان نه‌یانهێشتووه".
نووسینه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره، ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه و نووسه‌رێكی به‌ریتانی، به‌ناوی ئیمی زیمیرمان نووسیویه‌تی: "مێژووی پامێلا ئه‌ندرسۆن له پیشه‌سازی فیلمه سێكسییه‌كان وا ده‌كات، بۆچوونه‌كه‌ی له باره‌ی فیلمه سێكسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌گونجێت".
پامێلا ئه‌ندرسۆن، ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كه‌نه‌دییه و له ساڵی 1967 له دایكبووه، له ساڵی 1990ه‌وه له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ گۆڤاری پله‌ی بۆی، وه‌ك ئه‌كته‌ری فیلمه سێكسییه‌كان كار ده‌كات.
سه‌رچاوه: CNN