بۆ يه‌كه‌مجار له مێژوودا كچێكى كورد ده‌بێته باڵيۆزى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى خۆي‌دا بڕياريدا كچێكى كورد وه‌ك باڵيۆزى نيازپاكى ده‌ستنيشان بكات.
ناديه موراد، كه له ميدياى جيهانيدا به "كچى كوردستان " ناوده‌برێت له دواى رزگاربوونى له ده‌ستى داعش بووه‌ته ئه‌ستێره‌يه‌كى ديارى جيهانى له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر ژنان و به‌رگريكردن له مافى پێكهاته ئاينييه‌كان.
ناديه دواى داگيركردنى شنگال له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014دا وه‌ك كه‌نيزه‌ك له لايه‌ن داعشه‌وه بازرگانى پێوه كرابوو، دواى رزگاربوونيشى له ئاستى جيهاندا چه‌ندين سه‌رۆك و مير و پاشاى وڵاتان پێشوازيان لێ‌كرد و له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تيشدا له 16ى ئه‌يلوول/ ئۆگستى 2015دا گه‌واهيدانى خۆى سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانى داعش خسته‌ڕوو.
له دوايين چالاكيدا رۆژى 21ى حوزه‌يرانى رابردوو، ناديه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا باسى له‌و نه‌هامه‌تييانه كرد، كه پێكهاته‌ى ئێزدى به هۆى داعشه‌وه رووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه و داواى له ئه‌مريكا كرد، هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ له پێناو پاراستنى پێكهاته‌ى ئێزديدا.
به ئاماده‌بوونى بان كى مون، سكرتێرى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و باڵيۆزى ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى جيهان له مه‌راسيمێكدا كه بڕياره ئه‌مڕۆ هه‌ينى ساز بكرێت نازناوى باڵيۆزى نيازپاكى ده‌به‌خشرێته ناديه موراد.
گۆڤارى تايمى ئه‌مريكا ناديه‌ى وه‌ك يه‌كێك له 100 كه‌سايه‌تى گرنگى ساڵ ده‌ستنيشانكردووه و هه‌روه‌ها له لايه‌ن عێراقه‌وه ناديه كانديد كراوه بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى تايبه‌ت به ئاشتى.