گرووپێكی چه‌كداری سوریا سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌ر ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر

گرووپێكی بچووكی هێزی ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هێرشی هه‌وایی ده‌چێته‌ ناو ناحیه‌ی "الراعی" له‌ رۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیك له‌ توركیا دایه‌.

به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی دژی ئه‌مریكا ل لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ناوی "أحرار الشرقية"  هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناحیه‌ی راعی كێشانه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان له‌ نێوان پێنج بۆ شه‌ش كه‌س راگه‌یه‌نراوه‌.

روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند سه‌ربازانی ئه‌مریكا سه‌نته‌ری ناحیه‌ی راعیان به‌جێهێشتووه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ناو سنووری سوریا دان.

هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تر له‌ ئۆپۆزسیۆن سوریا رایانگه‌یاند سه‌ربازانی ئه‌مریكا بۆ توركیا گه‌ڕانه‌وه‌.

له‌م ڤیدیۆیه‌دا دیاره‌، گرووپێكی چه‌كدار دژی ئه‌مریكا دروشم ده‌ڵێنه‌وه و داوای ده‌رچوونی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.‌