پارتى له‌ كه‌ركووك پرسيارێك ئاراسته‌ى گۆڕان و يه‌كێتى ده‌كات

kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بڕیاری پێکھێنانی ژوورێکی ھاوبەشیانداوە بۆ درووستکردنی فشار لەسەر بەغدا بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك.

ئەو دوو حزبە داوا دەکەن کە داھاتی نەوتی کەرکوک بۆ خەڵک بێت.

پارتیش دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی ئاگاداری ھەناردەی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکن بەڕێگای تانکەر بۆ ئێران، بۆچی لەسەر ئەو بابەتە نایەنە دەنگ.