هه‌واڵگری عێراق: داعش ناتوانێت گوێ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌كدارانی داعش توانای ئه‌وه‌یان نییه هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هه‌زاران زانیاری به ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی گه‌یشتووه.
ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای موسڵ و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه كه بتوانن هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بن و زانیاری له‌باره‌ی چه‌كدارنی داعش بگه‌یه‌ننه هێزه عێراقییه‌كان بێ ئه‌وه‌ی له‌وه بترسن كه داعش گوێ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیان ده‌گرێت.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی روو ده‌كاته خه‌ڵكی موسڵ و پێیان ده‌ڵێت داعش ناتوانێت" گوێ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانتان بگرێت و رۆژانه‌ش له لایه‌ن هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌وه به هه‌زاران زانیارییمان پێده‌گات".
به‌رده‌وا‌م هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق به ڕێگه‌ی فڕۆكه ئاگاداریینامه و بڵاوكراوه‌ی جۆراو جۆر له ناوچه‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌خاته خواره‌وه و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه له پێشڕه‌وی و هێرشه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی كاتژمێری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی موسڵ و داوایان لێده‌كات هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و زانیاری له‌باره‌ی جوڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌كدارانی داعش بده‌نه هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق.