ئه‌مڕۆ له ئیتاڵیا، یارییه‌كی ئاگرین و لوتكه به‌ڕێوه ده‌چێت
له یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر هاتۆته شاری میلانۆ، راهێنه‌ری هه‌ردوو یانه بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر یارییه‌كه ده‌خه‌نه ڕوو.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له كات 19:00ـی ئێواره له یاریگه‌ی جۆزیپی میاتزا، یانه‌ی ئینته‌ر میلان میوانداریی یانه‌ی یوڤێنتۆس بكات.
ماسیملیانۆ ئالێگری، راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه ده‌ڵێت: پێویسته له یارییه‌كی ئه‌مڕۆ به وریایی مامه‌ڵه بكه‌ین، چونكه یارییه‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت له‌م وه‌رزه.
ئالێگری ده‌شڵێت: ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو كردووه و پلانه‌كانمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر داڕشتووه و بۆ 3 خاڵی یارییه‌كه‌ش هاتووینه‌ته میلانۆ، ئامانجی سه‌ره‌كیمان له‌م وه‌رزه بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مین نازناوی سكۆدیتۆی له‌سه‌ریه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فرانك دی بۆیر، راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئینته‌ر میلان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر كه‌سێك جله‌وی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ئینته‌ری له ئه‌ستۆ بێت، بێگومان فشار و پاڵه‌په‌ستۆشی له‌سه‌ر ده‌بێت، ده‌شڵێت: ده‌زانم جۆرێك له نیگه‌رانی له تیپه‌كه‌م هه‌ست پێده‌كه‌م، به‌ڵام هانده‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌م قۆناخه ئینته‌ر رزگار ده‌كه‌م.
دی بۆیر ده‌شڵێت: ئێمه له یوڤێنتۆس ناترسین، به‌ڵام به چاوی ڕێزه‌وه لێیان ده‌ڕوانین و بۆ 3 خاڵی یارییه‌كه‌ش ده‌جه‌نگێین.
ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو خانمە پیرەكە ئه‌م وه‌رزه بەھێزەوە دەستی بە خولەكە كردووە و لە كۆی 3 یاری 3 بردنەوەی بەدەست ھێناوە، ئینتەرمیلان لەم وەرزەش حالی لە وەرزی رابردوو باشتر نیە و لە 3 یاری رابردوو بردنەوەیەك و یەكسانبوونێك و دۆڕانێكی ھەیە.