به فڕۆكه بۆردومانى حه‌له‌ب ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، چه‌ند فڕۆكه‌يه‌كى سه‌ربازى بۆردومانى حه‌له‌بيان كردووه.
روانگه‌كه رايگه‌ياندووه، له سه‌ره‌تاى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى نێوان رووسيا و ئه‌مريكاوه ئه‌مه يه‌كه‌مجاره بۆردومانى حه‌له‌ب له باكوورى سووريا ده‌كرێت.
تا ئێستا نازانرێت ئايا فڕۆكه‌كان سه‌ر به چ وڵاتێك بوونه و گريمانه‌ى ئه‌وه له ئارادايه فڕۆكه‌ى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بووبن.