به‌ڤيديۆ.. ئايفۆن 7 له‌ژێر تاقيكردنه‌وه‌ى ئاگردا
K24- هه‌ولێر
شه‌وى هه‌ينى رابردوو 16 ئه‌يلول/سێپته‌مبه‌رى 2016 به‌فه‌رمى ئايفۆن حه‌وت كه‌وته بازاڕه‌كانى جيهانه‌وه، ئاره‌زوومه‌ندان دواى كڕينى چه‌ند تاقيكردنه‌وه‌يه‌كيان له‌سه‌ر ئه‌نجامدا، بۆ دڵنيابوون له باشى كوالێتييه‌كه‌ى.
هه‌روه‌كوو له گرته ڤيديۆيه‌كه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌چه‌ندين رێگه‌ى جياواز به به‌كارهێنانى چه‌رخ و قه‌ڵه‌مى ئاسنى نوكتيژ و قه‌ڵه‌مبڕ تاقيكردنه‌وه له‌سه‌ر شاشه و قاڵب و كامێرا و فلاشى ئايفۆن حه‌وت ده‌كرێت.
له ئه‌نجامى ئه‌و تاقيكردنه‌وانه‌دا ده‌ركه‌وتووه، جۆرى پێكهاته‌ى ئايفۆن حه‌وت به‌رێژه‌يه‌كى باش ده‌توانێ به‌رگه‌ى به‌ركه‌وته‌كان بگرێت، به‌ڵام له هه‌ندێ حاڵه‌تى زه‌برو هێزدا نه‌بێت، پاشماوه‌ى له‌سه‌ر به‌جێ ده‌مێنێت و هه‌روه‌ها به گه‌رميش شاشه‌كه‌ى له‌كار ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ساردبێته‌وه، به‌شێوه‌يه‌كى تۆماتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بارى ئاسايى خۆى.
له رۆژى 7ى ئه‌يلول/ سێپته‌مبه‌رى 2016 له‌كۆنگره‌يه‌كى تايه‌به‌تدا، له‌شارى سان فرانسيسكۆ له ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مه‌ريكا، كۆمپانياى ئه‌پڵ، هه‌ردوو مۆبايلى iPhone 7 و iPhone 7 plus به‌فه‌رمى راگه‌ياند و تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى خسته‌ڕوو.