له نزیك كه‌ركووك 17 چه‌كداری داعش كوژران
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش شه‌وی رابردوو كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییان له باكوری رۆژئاوای كه‌ركوك بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامدا "17" چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاندووه" به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌وه كارگه‌كه خاپوور كراوه كه چه‌كدارانی داعش ئۆتۆمبێلیان تێدا بۆمبڕێژكردووه و بۆمبیان تێدا دروستكردووه.
ئه‌و كارگه‌یه‌ی داعش ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای دوبز كه 40 كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژئاوای كه‌ركوكه‌وه دووره.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه داعش ناو به ناو چه‌كداره‌كانی له ناوچه‌یه‌كدا كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان راده‌كه‌ن و هه‌ڵدێن و زۆر جاریش له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.