به‌ڤيديۆ..چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر موگناتيس له لاپ‌تۆپ نزيك بكه‌يته‌وه؟
K24- هه‌ولێر
هيچ رۆژێك بيرت كردووه‌ته‌وه په‌يوه‌ندى نێوان موگناتيس و ئامێره ئه‌ليكتڕۆنييه‌كان چۆنه؟، ياخود روونتره بڵێن موگناتيس چ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان هه‌يه؟.
هه‌روه‌كو له‌م گرته ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا له‌سه‌ر ئامێرى لاپ‌تۆپ ئه‌م تاقيكردنه‌وه كراوه، به‌جۆريك پارچه‌يه‌كى موگناتيس كاتێك له شاشه و چه‌ند شوێنێكى ديكه‌ى لاپتۆپه‌كه نزيك ده‌كرێته‌وه هيچ شتێك روونادات، به‌ڵام كاتێك له دوگمه‌ى پاوه‌رى لاپتۆپه‌كه نزيكى ده‌كرێته‌وه راسته‌وخۆ شاشه‌كه ده‌كوژێته‌وه.
هۆكارى كوژانه‌وه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنى پاوه‌ره‌كه كه ئامێرێكى تێدايه به‌ناوى (LCD inverter) كه به‌پرسه له گه‌ياندنى كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ رووناكى شاشه، كاتێك موگناتيسى لێوه نزيك ده‌كرێته‌وه راسته‌وخۆ ئه‌م ئامێره له‌گه‌ياندنى كاره‌با ده‌كه‌وێت و كۆنتڕۆڵى ده‌كات، بۆيه شاشه‌كه ده‌كوژێته‌وه.