تۆڕێس هه‌ڕه‌شه له بارسێلۆنا ده‌كات
فێرناندۆ تۆرێس له لێدوانێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به‌وپه‌ڕی هێز و متمانه‌وه ئاماده‌ن.
فێرناندۆ تۆرێس هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ماركا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێستا یانه‌یه‌كی به بارودۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌كات،
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له 2006ـه‌وه نه‌یتوانی له یاریگه‌ی كامپ نوو له بارسێلۆنا بباته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه تۆرێس ده‌ڵێت: ڕاسته یارییه‌كی زه‌حمه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا باشترین كاته بۆ سه‌ردانیكردنی یاریگه‌ی كامپ ن‌و.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له كات 23:00، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات، بارسا به 9 خاڵ خانه‌ی دووه‌می گرتووه و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش به 8 خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێت.