په‌نابه‌ران هیوان نه‌ك هه‌ڕه‌شه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی هاوكاری و گه‌شه‌پێدانی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی (OECD) ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه په‌نابه‌ران به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ به‌شدار ده‌بن له گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆچیان بۆ كردووه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكی تایبه‌تدا به كۆچ له ساڵی 2016 دا ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه ، په‌نابه‌ران شوێنه‌وارێكی باش له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاتانه داده‌نێن كه كۆچیان بۆی كردووه و داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه هاوكاربن له پێناو رێوشوێنی پێویست بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران بۆ په‌یوه‌ست بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكان و ده‌وڵه‌ته‌كاندا كه په‌نایان بۆ هێناون.
هه‌روه‌ها داوای له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه كردووه كار بكه‌ن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی دووچاری رای گشتی وڵاته‌كانیان بووه ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران، و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه كۆچبه‌ران له ماوه‌ییه‌كی مام ناوه‌ندی و درێژخایه‌ندا شوێنه‌واری باش له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كانیان دروست ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌ی (OECD) دا ئاماژه به‌وه‌كراوه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا،به رێژه‌ی 10% به‌رز بووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2014 دا و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته "4.8" ملیۆن كه‌س.
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وشكراوه كه ئه‌ڵمانیا له هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه زیاتر داوای مافی په‌نابه‌رێتی لێكراوه و له نێوان مانگی ئایار 2015 تا نیسانی 2016 نزیكه‌ی "573" هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته كردووه.
له كاتی ئاهه‌نگی ناساندنی راپۆرته‌كه‌دا كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه چووه، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند" په‌نابه‌ران له‌ماوه‌ی "10" ساڵی رابردوودا پشكدار بوون له گه‌شه‌ی بازاڕی كار له ئه‌مریكا به رێژه‌ی 47% و به رێژه‌ی 70% به‌شدار بوون له گه‌شه‌ی ئه‌وروپادا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ده‌توانرێت سوود له توانا و شاره‌زایی په‌نابه‌ران ببینرێت و به هاوكاری و یه‌كگرتوویی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵبین، و له‌وباره‌یه‌وه گوتی"په‌نابه‌ران هیوان نه‌ك هه‌ڕه‌شه".