ریسایكلین لە ھەولێر دادەمەزرێندرێت
K24 - ھەولێر
لە لێدوانێكی تایبەت بە كوردستان24، نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار رایگەیاند، لە بەرنامەیانداییە لە چەند رۆژی داھاتوودا كارگەی ریسایكلین واتە بەكارھێنانەوەی زبڵ و خاشاك لە ھەولێری پایتەخت دابمەزرێنن، ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستە ھیچ كارگەیەكی ریساكلین لە پایتەختی كوردستان نیە و بە شێوەیەكی ناتەندروست زبڵ و خاشاكەكان دەخرێنە ژێر خۆڵ.