بان كى مون هێرش ده‌كاته سه‌ر رژێمى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بان كى مون رايگه‌ياند، حكومه‌تى سووريا به‌رپرسيارى كوشتنى زۆربه‌ى مه‌ده‌نييه‌كانى سووريايه.
بان كى مون گوتيشى: ئه‌وانه‌ى به‌هێزن و مه‌كينه‌ى شه‌ڕيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ ده‌ستيان به خوێنى خه‌ڵك سوور كردووه.
له وته‌يه‌كدا كه له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى سه‌رۆكى وڵاتان له كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شى كرد، بان كى مون ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه حكومه‌تى ديمه‌شق ده‌ستى سووره به خوێنى زۆربه‌ى مه‌ده‌نييه‌كانى سووريا.
روونيشيكرده‌وه، تا ئێستا حكومه‌تى سووريا گه‌ڕه‌ك و شوێنه مه‌ده‌نييه‌كان به به‌راميلى پڕ له ته‌قينه‌وه بۆردومان ده‌كات و ئه‌شكه‌نجه‌ى زۆرى هه‌زاران ده‌ستگيركراو ده‌دات.