رووسيا هه‌واڵێكى ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌گرى رووسيا ره‌تيكرده‌وه، فڕۆكه‌ى جه‌نگى وڵاته‌كه‌ى هيچ بۆردومانێكيان له نزيك حه‌له‌بى باكوورى سووريا ئه‌نجامدابێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئيگۆر كوناشينكۆڤ رايگه‌ياند، فڕۆكه‌ى رووسيا و سووريا هيچ ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازييان له دژى كاروانه مرۆييه‌كانى باكوورى سووريا ئه‌نجام نه‌داوه.
هه‌روه‌ها گوتى: هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى كاروانه مرۆييه‌كه له‌به‌رده‌ست رووسيادا نه‌بووه و ته‌نيا گرووپ و ميليشيا تيرۆريست و توندڕه‌وه‌كان ئاگادارى جوڵه‌ى كاروانه‌كه بوونه.