ئۆباما: داعش هۆكاری توندوتیژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما, سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له گوتاری خۆیدا، له 71ه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ 20ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، له نیویۆرك، رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سووریا ته‌نها سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو سیاسییه و پێویسته هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رووسیا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێز، شكۆی جارانی بگه‌ڕێنێته‌وه و گوتیشی: "هیچ سه‌ركه‌وتنێك له رێگه‌ی سه‌ربازی به‌ده‌ستناهێنرێت".
له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كه حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب سه‌رقاڵی بنیاتنانیانه، باراك ئۆباما رایگه‌یاند، پێویسته ئیسرائیل ئه‌وه بزانێت، كه ناتوانێت تاهه‌تایه خاكی فه‌له‌ستینییه‌كان "داگیربكات".
هه‌روه‌ها داوای له فه‌له‌ستینییه‌كان كرد، دان به شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا بنێن و توندوتیژیش له دژی ئیسرائیل، ره‌تبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بنیاتنانی دیواری جیاكه‌ره‌وه له توندڕه‌وی "نامانپارێزیت" و رێكخراوی داعش رۆڵی له ته‌شه‌سه‌ندنی شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به سه‌ربازیكردنی كێشه‌كان، قه‌یرانه‌كانی جیهان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن.
له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و ئێران، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه بووه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی جیهان.
له باره‌ی زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ژاری له جیهان، باراك ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له رێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی درێژخایه‌نه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده‌یه ببینه‌وه.